خانمە پزیشکێکی شاری سلێمانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست دەهێنێت


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، خانمە پزیشکێکی شاری سلێمانی توانیویەتی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت. 

ئەمرۆ دووشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2024، بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، "دکتۆرە لەنجە دڵشاد، کە خوێندکاری بوردی عێراقی پزیشکی بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بوو، توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت لەپسپۆڕیی تیشك و سۆنەر."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ڕابردوو، لە هەمان پسپۆڕی، سەنتەری سلێمانی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو، ڕێژەی دەرچوون 100% بووە و سێ پزیشکی سلێمانی، بە ناوەکانی د. نەوا عبدولحەمید، د. هەرێز جمیل، د. عادل عثمان لە یەکەمەکان بوون.

ئاشکراشیکردووە، ئەمە واتای ئەوەیە کە "ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی، لەبواری تیشک و سونار لە ئاستێکی بەرزدایە، ساڵانە یەکەمەکانی ئەو بوارە لە بۆردەکانی کوردی و عێراقی عەرەبی بەدەست دەهێنن."


PM:01:23:18/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت