ته‌لار له‌تیف: سه‌رژمێری بۆ كوردانی ئاماده‌نه‌بووی ماده‌ی 140 مه‌ترسیداره
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی ناوه‌ندی كاروباری یاسایی یه‌كێتیی
وێستگه‌نیوز-
لێپرسراوی ناوه‌ندی كاروباری یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێیوایه كه سه‌رژمێری بۆ كوردانی ئاماده‌نه‌بووی ماده‌ی 140 مه‌ترسیداره، ده‌شڵێت: "نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌لێشاو هێنراونه‌ته ناوچه كوردنشین و توركمان نشینه‌كان".
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی ناوه‌ندی كاروباری یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نووسینێكدا وێڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند لایه‌نیكی ئه‌رێنی سه‌رژمێری گشتی له عیراق، رایگه‌یاندووه كه "به‌شێكی زۆر له‌ڕاكان پێیانوایه بێ مه‌ترسی نابێت، به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان".
ته‌لار له‌تیف نووسیویه‌تی: "ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی زیانگه‌یاندنه به پێگه و رێژه‌ی كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ئەوەش لەبەر ئەوەی به‌شێكی به‌رچاوی ده‌نگده‌رانی كورد له‌و ناوچانه دانیشتووی شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و له‌كاتی نائاماده‌یان له‌و پڕۆسه‌دا له كه‌ركوك و شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور، ئه‌وا وه‌ك دانیشتوی ئه‌و جێگایانه تۆمار ناكرێن".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "دواتر بۆ هه‌ر داتایه‌ك تایبه‌ت به‌دانیشتوان و ده‌نگده‌ران ناویان تۆمار نابێت، ئه‌و باره‌ی ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی حه‌تمی له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد له‌و شوێنانه و چاره‌نوسی ئه‌و جێگایانه‌ش روبه‌ڕوی ئاڵنگاری زۆر ده‌بێته‌وه".
ته‌لار له‌تیف رایگه‌یاندووه كه بۆیە پێویستە حكومەت و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كاری جددی بكەن بۆ ئەو شوێنانە، پێمان وایە ئەم هانگاوانەی خوارەوە پێویست ئەبن:
*بەبنەما وەرنەگرتنی دواهەمین سەرژمێرییەكان، بەتایبەت سەرژمێری ساڵەكانی ١٩٨٧ و ١٩٩٧، بەڵكو بەبنەما وەرگرتنی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧.
*دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ تۆماركردنی هەموو ئەو كوردانەی لەشارو شارۆچكەكانی ناوچە جێناكۆكەكان دەركراون بەهۆی سیاسەتەكانی تەعریبەوە لەو ناوچانە لەپڕۆسەی راپرسییەكە، تاوەكو پڕۆسەكە نەشكێتەوە لەقازانجی نەتەوەكانی دیكە، بەتایبەت نەتەوەی عەرەبی، كە بەدرێژایی چەند دەیەیەكە بەلێشاو هێنراونەتە ناوچە كورد نشین و توركمان نشینەكان و دانیشتوانە رەسەنەكەی لەجێگەی خۆیان هەڵكەندراو و ڕاگوازراوان.
PM:10:14:10/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت