بەڤیدیۆ: له‌ شاری‌ هه‌ولێر بازرگانێكی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرا


وێستگه‌نیوز-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ هاوكات ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر و دوو چەکدا گیرا.

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌رمان به‌ناوی (ع. م.ح.) ده‌ستگیر كرد".

ده‌شڵێت: "له‌كاتی ده‌ستگیر كردنیدا، ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر نزیكه‌ی (3 كیلۆ گرام )مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری (كریستاڵ) و (مه‌ریجوان)ه‌".

ئاسایش ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ هاوكات ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر "دوو چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك و چه‌قۆ و ئامێری پێوانه‌كردن و كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر سوپاسی هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ "هه‌میشه‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مانن له‌ پێدانی زانیاری".

بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:


PM:08:23:10/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت