وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات
گدعۆن ساعر، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
گدعۆن ساعر، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوای به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كورد و دروز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌ڵێت: "گه‌لی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زنه".
له مه‌راسیمی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له ئیسرائیل كاتز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو، ساعر دیدگای خۆی خسته‌ڕوو و وتی: "كه‌مینه‌كانی ناوچه‌كه پێویستیان به یه‌كگرتن ده‌بێت".
وتیشی: "گه‌لی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زنه، یه‌كێكه له‌و گه‌له گه‌ورانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی سیاسی نییه، ئه‌وان هاوپه‌یمانی سروشتی ئێمه‌ن".
وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گه‌لی كوردی به "قوربانی سته‌می ئێران و توركیا" زانی و وتی: "پێویسته ئیسرائیل ده‌ستییان بۆ درێژ بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵیان پته‌و بكات (...) ئه‌مه لایه‌نی سیاسی و ئه‌منی هه‌یه".
هاوكات وه‌زیری ئیسرائیل ئاماژه‌ی به كه‌مینه‌ی دروز له سوریا و لوبنان كرد وه‌ك "هاوبه‌شی چاوه‌ڕوانكراو".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته له‌وه تێبگه‌ین كه له هه‌رێمێكدا هه‌میشه كه‌مینه بین، هاوپه‌یمانییه سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كانی دیكه‌دا ده‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه "پێگه‌ی چه‌سپاوی ئیسرائیل له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا و ده‌ستكه‌وته‌كانی له شه‌ڕی دژ به میحوه‌ری ئێران، وای لێده‌كات ببێته یاریزانێكی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی گرنگتر له‌وه‌ی كه هه‌بووه".
PM:07:59:10/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت