د. سامان بەرزنجی: نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2024، د، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای شارەزووری کرد.


لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ قەزای شارەزوور وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لە قەزاکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا، هۆکارەکەشی بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی زێراب بووە بە ئاوی خواردنەوە، هەروەها رێژەیەکی کەمیش کلۆر لە ئاوەکەدا هەبووە".


د. سامان بەرزنجی وتی، "کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و رشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە و هەموویان چارەسەریان پێویست بووە، لەئێستادا تەندروستییان باشە و تەنها چەند نەخۆشێک لە نەخۆشخانە ماون".


وتیشی، "داوادەکەین هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی ئاوی پاک بن بۆ خواردنەوە، هەروەها هەر کەسێک تووشی سکچوون و رشانەوە بووە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر".




PM:07:06:09/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت