وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2024 قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەباشان پێشوازی لە میری ئێزدییان میر حازم تەحسین بەگ و هاوسەرەکەی کرد و پشتیوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ خوشک و برایانی ئێزیدی دووپاتکردەوە.
لە دیدارەکەدا، قوباد تاڵەبانی، جەختیکردەوە کە ماڵی مام جەلال وەک هەمیشە ماڵی هەموو ئێزدییەکانە و سڵاو و رێزی تایبەتی سەرۆکی یەکێتی پێگەیاندن.
میر حازم تەحسین و شاندی میوان ستایشی رۆڵی سەرۆک مام جەلالیان کرد لە بەرگریکردن لە کوردانی ئێزدی و خۆشحاڵی خۆیان بۆ تێگەیشتنی یەکێتی و سەرۆکایەتییەکەی لە خەموژانی ئێزئدییەکان دەربڕی، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی هەماهەنگی لە نێوان یەکێتی و ئێزدییەکان.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی بە گرنگیزانی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی ژمارە 8 ساڵی 2021 کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندیکردووە، لە هەرێمی کوردستانیش بەرکار بکرێت و کاری پێ بکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاوژینی میری ئیزدییان داوای کرد هەموو لایەک هاوکاربن بۆ بەرەنگاربوونەوەی "وتاری رق و کینە" و لە مبارەیەشەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەمووان هاوڕابوون لە گرنگی بەشداریکردنی ئێزدییەکان لەسێکتەرە جیاجیاکانی دەسەڵات و دیاریکردنی نوێنەری تایبەت بە خوشک و برایانی ئێزیدی لە پێگەکانی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان. هەر بۆ ئەو مەبەستەش، قوباد تاڵەبانی ئەوەی بە گرنگزانی کە لە حکومەتی داهاتوودا خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
PM:05:22:09/11/2024
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه