له كوردستان حاڵه‌ته‌كانی هێرشی ژنان بۆ سه‌ر پیاوان زیادیكردووه
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2024، بورهان عه‌لی، سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌رگریكارانی پیاوان له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ژماره‌ی هێرشی ژنان بۆ سه‌ر هاوسەرەکانیان، به به‌ڵگه تۆماركراوه و هێرشه‌كان زیادبوونێكی گه‌وره‌یان به‌خۆیانه‌وه بینیوه.
بورهان له لێدوانێكیدا بۆ "بغداد الیوم" ده‌ڵێت، "ژماره‌كانمان سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر پیاوان، به به‌ڵگه دۆكۆمێنت كراون، هه‌روه‌ها به‌و سكاڵایانه‌ش سه‌لمێنراون كه پیاوان له هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شی یه‌كێتییه‌كه‌مان كراون و له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "به پێچه‌وانه‌وه، ژماره‌كانمان زیاده‌ڕۆیی تێدا نییه، رێژه‌ی هێرشكردنه سه‌ر پیاوه‌كان زۆر زیادیكردووه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و پیاوانه، به‌هۆی سروشتی كۆمه‌ڵگاكه و شه‌رمكردن له خزم و كه‌سوكاریان، ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی سكاڵا پێشكه‌ش به یه‌كێتی پیاوان یاخود لایه‌نه حكومییه‌كان بكه‌ن و حاڵه‌ته‌كانی هێرشكردنه سه‌ر پیاوان زیادیكردووه و پێویسته ده‌ستوه‌ردان بكرێت و رابگیرێت".
پێشتر بورهان عه‌ل، سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوان له هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، رایگه‌یاند،
"له ناوخۆی هه‌رێم، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی ترسناك له حاڵه‌ته‌كانی هێرشی ژنان بۆ سه‌ر پیاوان هه‌یه".
بورهان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، "حاڵه‌ته‌كانی هێرشی ژنان بۆ سه‌ر مێرده‌كانیان به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئێمه له ماوه‌ی 9 مانگدا، 49 حاڵه‌تی خۆكوشتنمان تۆماركردووه و زیاد له 400 حاڵه‌تی هێرشی ژنانمان بۆ سه‌ر مێرده‌كانیان تۆماركردووه".
وتیشی: "15 پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه له ماڵه‌كانیان ده‌ركراون و حاڵه‌ته‌كه له زیادبوونێكی گه‌وره‌دایه، ئه‌م راپۆرتانه ئاماری 9 مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ له‌خۆده‌گرێت. ئه‌مه جگه له حاڵه‌ته‌كانی هاوكاریكردنی نێوان ژنه‌كان و دۆسته‌كانیان بۆ كوشتنی مێرده‌كانیان، هۆكاری سه‌ره‌كی زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه، بریتییه له‌و دۆخه ئابورییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت".
یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئاماژە بەوەدەکات، له ساڵی 2023 دا، له هه‌رێمی كوردستان 619 حاڵه‌تی تووندوتیژی دژ به پیاوان تۆماركراون، ئه‌مه جگه له 67 حاڵه‌تی خۆكوشتن و 8 حاڵه‌تی كوشتن له‌سه‌ر ده‌ستی ژنه‌كانیان یان له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سوكاری منداڵه‌كانیان.
PM:04:22:09/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت