مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێك ئاراسته‌ی تره‌مپ ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" پیرۆزبایی له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێی پێكه‌وه كاركردن ده‌كه‌م وه‌ك رابردوو".
مه‌زڵوم عه‌بدی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) وێڕای پیرۆزبایی له تره‌مپ، ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێی پێكه‌وه كاركردن ده‌كه‌م وه‌ك له ڕابردوودا كردوومانه". ده‌ڵێت: " چاوه‌ڕێی پێكه‌وه كاركردن ده‌كه‌م وه‌ك له ڕابردوودا كردوومانه".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ تره‌مپ نووسیویه‌تی: " ئاماده‌ین بۆ به‌هێزكردنی هاوبه‌شیمان و دابینكردنی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه".
واشنتۆن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن كورده‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت به هاوپه‌یمانێكی گرنگ له شه‌ڕی دژ به داعش ده‌زانێت و پشتیوانی راهێنان و هه‌واڵگری و سه‌ربازییان ده‌كات.
له ئێستادا نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریا هه‌ن، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد، هه‌ندێكجاریش كشانه‌وه‌یان له به‌رنامه‌ی كاردایه و تره‌مپیش له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی دا، به‌ڵام دوای كاردانه‌وه‌كان له‌و بڕیاره پاشگه‌زبووه‌وه.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا 277 دەنگی کۆلیژی هەڵبژاردنی بەدەست هێناوە و پۆستی سەرۆکایەتیی مسۆگەر کردووە.
لە بەرانبەردا کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان، 224 دەنگی کۆلێژی هەڵبژاردنی بەدەست هێناوە و هەڵبژاردنەکەی دۆڕاندووە.
PM:08:44:06/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت