قوباد تاڵه‌بانی: به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان


وێستگه‌نیوز-
له‌میانی‌ دیداری‌ له‌گه‌ڵ‌ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیادا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان".


قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان كرد.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌، له‌و دیداره‌دا كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ (6/ 11/ 2024) به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی سوپاسی رۆڵی ئه‌رێنییانه‌ی شانشینی یه‌كگرتووی كرد له‌ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی له‌ بواره‌ جیا جیاكادا به‌ گرنگ و پێویست دایه‌ قه‌ڵه‌م.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوو لا قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێكرد، له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌  بیروڕای گشتییان گۆڕییه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند كه‌ "ئێمه‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان و باشتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان".


PM:05:50:06/11/2024










ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت