قوباد تاڵه‌بانی: پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تمان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌


وێستگه‌نیوز-
له‌میانی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ كونسوڵی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌، ده‌شڵێت: "له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی سیاسی و ته‌ندروستی حوكمڕانی به‌رده‌وام ده‌بین".


به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌ولێر كرد به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووه‌می 2024 به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهری، كونسوڵی گشتیی  ئیماراتی كرد له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ  هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و كاری نوێیدا بۆ خواست.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی باشی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كرد و پێكه‌وه‌ش له‌باره‌ی قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان و بارودۆخی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

 قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌ و له‌ هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی سیاسی و ته‌ندروستی حوكمڕانی به‌رده‌وام ده‌بن.

لای خۆیه‌وه‌ كونسوڵی گشتیی ئیمارات، جه‌ختی له‌ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كاندا كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دۆستایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.




PM:05:06:05/11/2024






ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو