سودانی: ئەگەر راستەوخۆ مووچە بدەین هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە


وێستگەنیوز-


سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر راستەوخۆ مووچە بدەینە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوا قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، "ئەگەر بڵێن پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی راستەوخۆ بەغدا بیدات، قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر هەرێمی کوردستان بەوە رازی دەبێت، ئێمە سبەینێ ئەوە جێبەجێ دەکەین، بە شێوەی راستەوخۆ لە وەزارەتی داراییەوە مووچە دەدەین".

بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، دەبێت حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.




AM:08:58:03/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 7304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت