لە رێگەی کەلار - خانەقین گەنجێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-


لەکاتی چوون بۆ کار گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لەسەر رێگەی کەلار- خانەقین تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و گیانی لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆى گەرمین رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024 ماتۆڕ سکیلێکی سێ تایە بەئاراستەی قەزای خانەقین rۆیشتووە، دوای ئەوەی ویستویەتی تێپەڕاندن ئەنجامبدات کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و یەکێک لەسەر نشینەکانی دەکەوێتە خوارەوە. ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری مارسیدس ئەکترۆز بەئاراستەی کەلار هاتووە دەیشێلێت و گیان لەدەستدەدات، پاشانیش ماتۆڕەکە وەرگەڕاوە".


ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2004ە و دانیشتووی گەڕەکی شاکەلی ناحیەی رزگاری سەربەقەزای کەلارە، سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە بووە.






AM:11:18:05/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت