سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە جێ بەجێ دەکرێت


وێستگەنیوز_

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە جێ بەجێ دەکرێت.

لە دەستپێکی نوسراوەکە کە رۆژی 27ـی 10ـی 2024 فەرمانی بۆ دەرکراوە؛ تێیدا هاتووە، "لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی خانوبەرە"، بڕیادراوە ئەم خاڵانە جیبەجێ بکرێت:-

1-بەپێی ماددەی37ـی ڕسوماتی پول ژمارە 71ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو ڕێژەی 1% کە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بە ڕسوماتی پولی 'مەقتوع' کە تەنها 1000 دینار بێت.

2-ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک بە ڕێژەی 2% وەردەگیرێت، بەپێی ماددەی 48 لە یاسای ڕسوماتی دادییەکان ژمارە 114ـی ساڵی 1981 بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە 2% ڕسومات وەربگیرێت لە 50% لە خەملاندنی موڵک.

3-بەپێی هەردووخاڵی 1 و2ـی سەرەوە پێویستە ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی 3% وەرەدەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ ڕێژەی 1% لە خەملاندنی موڵک. 




AM:11:19:30/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت