بانكی (TBI) لە هەرێمی کوردستان چەند لقێک دەکاتەوە


وێستگەنیوز-


بانكی بازرگانی عێراق بڕیاری كردنەوەی لقی لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دا و دۆلار بە نرخی فەرمی دەدەن بە گەشتیاران.


ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2024، بانكی بازرگانی عێراق (TBI) رایگەیاند، "بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان درێژە بە جێبەجێکردنی پلانی فراوانکردنی بانک و کردنەوەی لق و فرۆشگای نوێ دەدەن بە ئامانجی گەیاندنی خزمەتگوزاری بانکی بە هەموو خەڵک".


ئاماژە بەوەکراوە، "خۆشحاڵین بە کردنەوەی دوو فرۆشگای بانکەکەمان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، کە ئەم فرۆشگایانە خزمەتگوزاری گەیاندنی دۆلار بۆ گەشتیاران پێشکەشتان دەکەن، دوای ئەوەی بڕێك پارەی نەختینە بە دیناری عێراقی لە یەکێک لە بانكەکان دادەنێت لە لقەکانی لە پارێزگاکانی (موسڵ، هەولێر، سلێمانی و دهۆك)".


لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "فرۆشگاکانمان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشوازیتان لێدەکەن، لە ڕۆژی یەک شەممە (27- 10- 2024)، حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و 24 کاتژمێر لە رۆژێکدا".


PM:06:58:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو