عەلی باپیر: ناچینە ناو پەرلەمانێک کە پێمان وایە دەستی ساختە و تەزویری زۆر تێدایە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاشکرایکرد، کە ناچنە پەرلەمان، چونکە دەستی ساختە و تەزویری زۆری تێدایە.
ئەمڕۆ شەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2024، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ناچینە ناو پەرلەمانێک کە پێمان وایە دەستی ساختە و تەزویری زۆر تێدایە".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی ئاماژەی بەوەکرد. " لەوانەیە کۆمسیۆن ئاگاداری ئەم تەزویرە نەبێت، لەدەرەوەی ئیرادەی ئەوانیش تەزویر کرابێت".
جەختیشی لەوەکردەوە، "100٪ دڵنیابووینەوە لەوەی ساختەکاری زۆر لە هەڵبژاردن کراوە، بۆیە ئێمە ئەم پەرلەمانە بەشایستەى خۆمان نازانین و بەشداریی تێدا ناكەین".
PM:05:28:26/10/2024
ئهم بابهته 2048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت