سەرۆکایەتیی هەرێم لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هاتەدەنگ


وێستگەنیوز-


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەکەن کە ئێرانیان کردووەتە ئامانج.


لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە، "سه‌ركۆنه‌ى ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج، داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان".


ئاماژە بەوەشکراوە، "پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیريی تەواوی ناوچەکە دەکات".


بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2024، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە دێت.








PM:04:36:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو