قوباد تاڵه‌بانی: سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به ڕێگه‌وه‌یه
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند كه "یه‌كێتییه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گوڕوتین و وزه‌ی گه‌وره‌ی داوه به چین و توێژه جۆراوجۆره‌كان بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتییه‌كه‌یان و ئه‌م گڕوتینه به‌راورد ناكرێت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو".
قوباد تاڵه‌بانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تیمه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی، زانكۆ و خوێندنی باڵا و رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له ئیداره‌ی راپه‌ڕین كۆبوومه‌وه، هه‌مووان به وره و باوه‌ڕێكی قوڵه‌وه بۆ گۆڕینی شێوازی حكومڕانی هه‌وڵی سه‌رخستنی یه‌كێتی ده‌ده‌ن".
لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ڵێت: "سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ به ڕێگه‌وه‌یه".
PM:06:43:09/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت