دەزگای لوتکە: لە ئەمساڵدا 51 کۆچبەر لە رێگەی چوون بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە


وێستگەنیوز-


دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 970 کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بڕیوە کە زۆرترین ژمارەیە لە ئەمساڵدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2024، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، "دوایی تەواوی بەربەست و یاساکانی دژ بە هاتنی کۆچبەری نایاسایی، بەڵام بەزاندنی کەناڵەکە لەلایەن کۆچبەرانەوە بەردەوامە".


بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، بەگشتی 973 کۆچبەر بە 17 بەلەم رۆژی شەممە کەناڵی ئینگلیزییان بەزاندووە کە بەرزترین ژمارەی رۆژانەیە لە ئەمساڵدا، هەروەها ئەم ئامارە ژمارەی پێوانەیە کە لە 18ی حوزەیران 882 کەس بووە.


ئەمە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا رایانگەیاندووە، "چوار کەس لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵەکە لە رۆژی شەممەدا گیانیانلەدەستداوە - لەنێویاندا کوڕێکی تەمەن دوو ساڵان هەبوو کە لە ژێر پێی کۆچبەرەکاندا گیانی لەدەستداوە،کە بەلەمەکە نزیکەی 90 کەسی هەڵگرتبوو و تووشی لە کارکەوتنی بزوێنەرەکە بووە".


هەر بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە، کۆی گشتی ژمارەی مردووان لە ئەمساڵدا 51 کەسە. لەکاتێکدا لە ساڵی 2023دا 12 کەس گیانی لەدەستداوە.






PM:05:33:06/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت