داهاتی سلێمانی زیاتر له‌ 100% كه‌می كرد


وێستگه‌نیوزـ
به‌پێی ماڵپه‌ری شه‌فافیه‌ت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خستنه‌ڕوو داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، داهاتی هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له‌ سه‌دا 100 كه‌می كردووه‌ و جیاوازییه‌كه‌ی نزیكه‌ی‌ 15 ملیار دیناره‌.


به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی (شه‌فافیه‌ت) داهاتی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ 28ی ئه‌یلول تا ئه‌مڕۆ 4ی تشرینی‌ یه‌كه‌می 2024، بڕی 11 ملیار و 766 ملیۆن و 348 هه‌زار و 595 دینار بووه‌.

به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، داهاته‌كه‌ به‌جۆرێكه‌، كه‌ زیاتر له‌ هه‌شت ملیار و 701 ملیۆن دیناری داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 881 ملیۆن دیناری داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ و بڕی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 183 ملیۆت دیناری به‌ مه‌قاسه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ داهاتی هه‌فته‌ی پێشووتری سنووری سلێمانی، 26 ملیار و 415 ملیۆن و 340 هه‌زار و 328 دینار بووه‌.

رۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی (شه‌فافیه‌ت)ی بۆ خستنه‌ڕووی داهاتی نانه‌وتی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین راگه‌یاند.



AM:10:46:04/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 3460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو