نێچیرڤان بارزانی: گوێ لە هاوار و بانگەشەی روخێنەری خەڵکی دیکە مەگرن


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەراسیمی بانگەشەی لیستی پارتی لە هەولێر رایگەیاند، "ئێمە داوا لە دەنگدەران دەکەین بەرپرسیارانە بۆ پاراستینی دەستکەوتەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەنگ بدەن بەهێزی پارێزەری کوردستان".


لە بەشێکی دیکەی وتەکانی نێچیرڤان بارزانی وتی، "گوێ لە هاوار و بانگەشەی روخێنەری خەڵکی دیکە مەگرن، ئەوانە هیچیان پێ نییە".


ئاماژەی بەوەکرد، "پارتی ئێمە لە پارتێکی سیاسیی گەورەتر بووە، ئێمە بزووتنەوەیەکین بووینە چرایی ڕۆشنایی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، لە ڕابردوو ئێمە تاریلیمان ڕەواندووەتەوە، لە سەردەمی ئێستاماندا دەستپێشخەر و گرەنتی و ئاوەدانی و سەقامگیریی و ئاسایشی کوردستان و پێشکەوتنی کوردستانین".


جێگری سەرۆکی پارتی وتیشی، "رۆژی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە هەڵهاتووە و هەمیشە هەڵدێتەوە".








PM:05:14:06/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت