ئامێرەکانی دەنگدان گەیشتنە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-


ئامادەکارییە لۆجیستییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و ئامێرەکانی دەنگدان گەیشتنە ئۆفیسەکانی لە پارێزگاکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئامێرەکانی پرۆسەی دەنگدان، گەیشتوونەتە کۆگای ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان.


ئەو ئامێرانەی نێردراون ئامێری یەدەگیشیان تێدایە، بۆ ئەوەی لەکاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەر ئامێرێک کێشەی تێکەوت راستەوخۆ بگۆڕێت، تاوەکو گرفت بۆ دەنگدەران دروست نەبێت، بڕیاریشە پێش پرۆسەی هەڵبژاردن سەرجەم ئامێرەکان تاقی بکرێنەوە.


لە هەرێمی کوردستان دا، 7607 وێستگە، 1437 بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت هەن.

بانگەشەی هەڵبژاردن، لە 25ی ئەیلولی 2024مەوە دەستپێکردوە و تا بەرەبەیانی رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت، بڕیارە رۆژی 20ی تشرینی یەکەی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.



PM:04:27:06/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت