کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی 10ـی 2024، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

لە بەشێكی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 34 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى

دهۆک: 33 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 37 پلەی سیلیزى

هەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 38 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 35 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 21 پلەى سیلیزى

سۆران: 33 پلەى سیلیزى


AM:10:27:06/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت