دەزگای ئاسایشی هەرێم: بکوژی هاوڵاتییەکەی ناحیەی خدران لە چیای کۆسرەت دەستگیرکرا


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ شەممە 5ـی 10ـی 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە 15 کاتژمێردا، بکوژی هاوڵاتییەکەی ناحیەی 'خدران'ـی دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، شەوی ڕابردوو 4ـی 10ـی 2024، کاتژمێر 09:00ـی شەو، لە گوندی كانی سپانی ناحیەی خدران، هاوڵاتییەک بە ناوی خالید حەمە سوور، پاش ئەوەی لەگەڵ بکوژدا مامەڵە دەکەن و دەمەقاڵێ دروستدەبێت لە نێوانیان، بەچەکی جۆری دەمانچە دەکوژرێت.

ئاشکراشی کردووە، "کەسی بکوژ پاش ئەنجامدانی تاوانەکە شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هەوڵەکان چڕکرانەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە، پاش 15 کاتژمێر ئاسایشی ڕاپەڕین توانیان 
بکەری رووداوەکە بەناوی(ش.خ.ح) لە چیای کۆسرەت دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.


PM:11:37:05/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت