بافڵ تاڵەبانی بۆ مەسرور بارزانی: دووبارەی دەکەمەوە وەرە با لەبەرچاوی هەموو کورد دیبەیت بکەین


وێستگەنیوز-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕۆن تەوتین بکەن و هەژماری مەسرور هیچ سوودی نییە و مەیکەن، دەشڵێت، "کاک مەسرور دووبارەی دەکەمەوە وەرە با لەبەرچاوی هەموو کرد دیبەیت بکەین".
 

ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2024، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانەی رێورەسمی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە قەزای کۆیە رایگەیاند، "لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین بە یەک چاو سەیری هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین".

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، "چەندین ساڵە دەسەڵات هیچی بۆ کۆیە نەکردووە و شارەکە خزمەت نەکراوە".

بافڵ تاڵەبانی وتی، "قەت غازەکەیان رادەست ناکەین، چونکە میللەتی کورد خاوەنیەتی و هی گیرفانی هیچ بنەماڵەیەک نییە"، جەختیشی لەوەکردەوە، "ئەو سیاسەتە هەڵەیەی بۆ نەوت بەکاریان هێنا و بۆ غاز نابێت ئەوە بەکاربێتەوە".

لەمیانەی وتارەکەیدا سەرۆکی یەکێتی بە خەڵکی کۆیەی راگەیاند، "ئەگەر ئێوە دەنگ بدەن بە یەکێتی زابخودێ هەموو هێزی خۆمان بەکاردەهێنین تاوەکو کۆیە بکەینە ئیدارەی سەربەخۆ".

راشیگەیاند، "حزبەکانی دیکە کۆمێنتی فەیسبووک دەسڕنەوە ئێ بۆ لە کۆمێنیتش نابێت ئازاد بین و رای خۆمان دەربڕین".'

لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا لەبارەی هەژماری من بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، "هەژماری من نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هی مەسرورە، مەیكەن، بڕۆن تەوتین بكەن".

سەرۆکی یەکێتی جارێکی دیکە بانگهێشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی بۆ دیبەیت کرد و وتی، "کاک مەسرور دووبارەی دەکەمەوە وەرە با لەبەرچاوی هەموو کورد دیبەیت بکەین و بزانین بەرنامەی کامان بۆ هەرێمی کوردستان باشترە".


PM:04:11:05/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت