وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تائێستا زیاتر لە 25 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش کراوە


وێستگەنیوز-


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵانەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "تائێستا زیاتر لە 25 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش کراوە".


ئاماژە بەوەشکراوە "نەوت بەسەر نزیکەی 126 هەزار خێزان دابەش كراوە و زۆرترینیشی لە ناوچە شاخاوییەکان بووە".


دابەشكردنی نەوت گەیشتووەتە ناو سەنتەری پارێزگا و قەزا وناحیەكانەوە و بەردەوامن لەسەر دابەشكردنیشی، كە بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتری بە 104 هەزار دینار دەدەن.






PM:09:33:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت