لە بەغداوە هەواڵی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 8 و 9وە گەیشت
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم دوو ڕۆژەدا تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت دەگاتە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2024، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەم دوو ڕۆژەدا تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت دەگاتە هەرێمی کوردستان".
لەبارەی مووچەی مانگی ئەیلولەوە دلێمی وتی، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە خەرج دەکرێت".
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیایی دایە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و وتی، "کێشەکان بەشێوەیەکی بنەڕەت چارەسەرکراون و دڵنیایی دەدەین لە خەرجکردنی مووچە لە وادەی خۆیدا".
PM:02:52:01/10/2024
ئهم بابهته 14008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت