بافڵ تاڵەبانی: ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی


وێستگەنیوز-


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی".


دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:


ئەمڕۆ ئێمە لە کەرکوک بووین، ئەو شارەی سەرۆك مام جەلال بە "قودسی کوردستان" ناوی دەبرد و نازناوی شاری پێکەوەژیانی پێبەخشی، لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆریدا تاوەكو هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە.


حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو. قوربانیدان و دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، دیموکرات و ئاوەدان بەردەوام ئیلهاممان پێدەبەخشێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگەش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە خزمەت، خۆڕاگری و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکاتەوە. یەکێتی ئێستا بەهێزترە و كاری زیاتر دەكات تاوەكو هەموو دەنگێك ببیسترێت و هەموو كەسێك لە خۆشگوزەرانیدا بێت، ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی.



PM:09:18:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت