تورکیا رێگەی سەربازی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات


وێستگەنیوز-


رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی ئاشکرایدەکات، سوپای تورکیا سەرقاڵی دروستکردنی رێگەی سەربازی نوێیە لە سنووری قەزای ئامێدی.


کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە 20ی ئەیلولی 2024وە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی رێگەی سەربازی لە گرێ بەهارەوە و رێگەکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت و بە تۆڕێکی رێگاوبان بە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ دەبەسترێتەوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "لە رۆژی 30ی ئەیلولیشدا، حەفارەیەکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە گوندەکانی بەرچێ و کانێ خراونەتە خوارەوە".


دروستکردنی ئەم رێگە سەربازییانە مەترسییەکانی تورکیا لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات بە تایبەت دانیشتووانی ئەو ناوچانە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەکات.






PM:08:13:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت