بکوژی پۆلیسێک دەستگیرکرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بکوژی پۆلیسێکی دەستگیرکرد، کە تۆمەتبار لە بەغداوە هەڵهاتووە بۆ هەرێمی کوردستان و لە بەغدا تاوانەکەی ئەنجام داوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "دوای ئەوەی لە رێکەوتی 14ی ئەیلولی 2024 لە شاری بەغدا لە ناوچەی البیاع تۆمەتبارێک بەناوی  (ص . ع . ح) بە چەکی جۆری دەمانچە پۆلیسێکی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەناوی (سەلیم لفتە حاتم) بە پلەی رێپدراو دەکوژێت و هەڵدێت بۆهەرێمی کوردستان و لەناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار نیشتەجێ دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2024 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی البیاع یاداشتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانیان کەبەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی داواکرابوون لەگەڵ مەفرەزەیەکی بەشەکەیان هاتنە ناوچەی کارکردنی پۆلیسی گەرمیان پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی ناحیەی رزگاری و پێکهێنانی ژوورێکی هاوبەش لەنێوان بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی البیاع / بەغدا و یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕزگاری و بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردو ناسینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبار و هاوبەشی تاوانەکە توانرا تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە و سێ تۆمەتباری تری داواکراو بەناوەکانی (س، ص، ع) و (م، ع، ح) و(م، ع، ن) دەستگیربکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی جۆری (کیا /سالۆن)، بەپێی ڕێکارە یاسایەکان هەرچوار تۆمەتبار و ئۆتومبێلە دەست بەسەرداگیرەواکە رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی البیاع/بەغدا کران".



PM:07:24:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت