بافڵ تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌نیوزـ

بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ میانه‌ی پێشوازیكردن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلولی 2024، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، لەدیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، پرسی هەڵبژاردن و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی "تەندروست کە وەڵامدەرەوەی خواستی هاووڵاتییان و پارێزەری مافەکانیان بێت"، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی پرۆسەی هەڵبژاردن لەبەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان و رەوتی دیموکراسی لەناوچەکە کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە.

باسی له‌وه‌شكرد، "یەکێتی لەو پێناوەدا هەموو هەنگاوێک دەنێت و دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات".


PM:03:08:18/09/2024










ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت