لیژنه‌ی ئه‌منی هه‌ولێر: كاروانی ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و ژماره‌كان رێگه‌پێدراو نییه
وێستگه‌نیوزـ
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان و داپۆشینی جام و ژماره‌كانیانی قه‌ده‌غه‌كرد و رایگه‌یاند، كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش و پۆلیس ده‌ستكراوه‌ن بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی له‌و باره‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئه‌یلولی 2024، لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکیەکانى شار و شوێنە گشتیەکان، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشى جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه و پۆسته‌ر و دروشم و لۆگۆ و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر، جگە لە دروستکردنى قەرەباڵغیەکى زۆر و ئاسته‌نگى هاتوچۆ، بوونەتە هۆى ناڕه‌حه‌تى و بێزارى هاووڵاتییان.
لە راگەیەندراوەکەی لیژنەی ئەمنیی هەولێردا هاتووە: "ئاگادارى هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاکوو دەرکردنى بڕیارى پێویست لە بارەى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، لە سنوورى پارێزگەى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە رێگە پێدارونییە".
ئەوەشی خستەڕوو کە پۆلیسى هاتووچۆ، ئاسایش و پۆلیس دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سه‌رپێچییانە ئەنجامبدات، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەى دادەگیرێت.
PM:01:49:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت