کەشناسی عێراق: رۆژی هەینی لە هەرێم باران دەبارێت


وێستگه‌نیوزـ

دەستەی کەشناسیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرمی لە چەند ناوچەیەک نزمتردەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی باران دەبارێت.


لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم نزمتردەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە لە هەندێک ناوچەی هەرێم ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی دیکە هەوری تەواو دەبێت.


PM:12:51:18/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت