دەڤەری برادۆست بۆردوومانکرا
وێستگهنیوزـ
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەرووی سنگانیان لە دەڤەری برادۆست بۆردوومانکرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
به گوێرهی ئەمشەو سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024، لە کاتژمێر 21:45، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەرووی سنگانیان لە دەڤەری برادۆست بۆردوومانکرد.
ههر به گوێرهی زانیارییهكان بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئەو ناوچەیە هاونیشتمانی تیادا نیشتەجێنییە و تەنیا زیانی بۆ سروشت و ژینگەی شوێنەکە هەبووە.
ماوەی 10 رۆژە هێزی ئاسمانی تورکیا بۆردوومانەکانی لە ناوچەکانی ئیدارەی سۆران کەمکردووەتەوە و دوایین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چیای بۆڵی بوو.
PM:11:01:17/09/2024
ئهم بابهته 844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت