“تۆپهاوێژه‌كانی پێشمه‌رگه” مشتومڕێكی به‌رفراوانی له عێراق دروست كردووه
وێستگه‌نیوز-
پێدانی چه‌كی قورس به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مشتومڕێكی به‌رفراوانی له عێراق دروست كردووه، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و كاره راگه‌یاند و به لێدان له ئاسایشی كۆمه‌ڵگای نیشتمانی" زانی.
رۆژی سێشەممە، 6ی ئابی 2024، کاروانێکی دیکەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان کە خۆی لە ژمارەیەک تۆپهاوێژی هاویتزەر دەبینیەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و پاشان لە رێوڕەسمێکدا رادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (1 و 2)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "به توندی چه‌ككردنی ئه‌و هێزه ناوخۆییانه (هێزی پێشمه‌رگه) ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ركی ده‌ستوورییان سنورداره به پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ له سنووری به‌رپرسیارێتی خۆیاندا".
سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم كه پێشتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بوو‌و، ده‌ڵێت: "پێدانی چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌و هێزانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و كاره ڕه‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ زیانگه‌یاندن به ئاسایشی كۆمه‌ڵگای نیشتمانی به گشتی و له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كانه خراپ به‌كاربهێنرێن (خوا نه‌كات) له ململانێ نه‌ته‌وه‌یی یان حزبییه‌كانی داهاتوودا".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌و جۆره چه‌كانه ده‌بێت ته‌نها له‌لای سوپای عێراق بێت كه به‌رده‌وام داوای به‌هێزكردن و باشتركردنی تواناكانی ده‌كه‌ین".
ڕۆژی 6ی ئاب، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه له مه‌راسیمی راده‌ستكردنی 24 تۆپهاوێژی قورس به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك تۆپهاوێژی قورسی به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابینكردووه.
به وته‌ی هه‌ندێك له شاره‌زایانی سه‌ربازی، ئه‌و تۆپهاوێژانه‌ی درانه هێزی پێشمه‌رگه له جۆری هاویتزه‌ری ئه‌مریكییه به قه‌باره‌ی 105 ملم، مۆدێلی M119 كه مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 30-40 كیلۆمه‌تر و چه‌كی به‌رگرین نه‌ك هێرشبه‌ر.
پۆسته‌كه‌ی حه‌لبوسی "ئاگری له خۆڵه‌مێشی بێده‌نگی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه به‌ردا”، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی شیعه‌كان باسی ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ده‌ڵێت: "لێدوانه‌كه‌ی حه‌لبوسی شه‌رمه‌زارییه‌كی زۆری بۆ هێزه‌كانی چوارچێوه‌یی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان دروستكرد و خستنیه دۆخێكه‌وه ئیره‌یی پێنابرێت، به‌تایبه‌تی كه ئه‌وان به‌سه‌ر حكومه‌تدا زاڵن، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كان له ساڵی 2014ه‌وه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكایان بۆ پێدانی چه‌كی قورس به كورده‌كان ره‌تكردۆته‌وه".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه "ره‌نگه حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توندی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ببێته‌وه و داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی تۆپهاوێژه قورسه‌كان له پێشمه‌رگه بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م بابه‌ته "ره‌نگه هه‌ڕه‌شه له‌و سه‌قامگیری و پشتیوانییه بكات كه له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌ركردانه‌وه له (حكومه‌ت) ده‌كرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێیوابوو كه "به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ره‌خنه‌كانی حه‌لبوسی له‌به‌رچاو ده‌گرن، سه‌ره‌ڕای زانیاری‌یان له‌سه‌ر (ئامانجه سیاسییه‌كانی پشت ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی پێدانی تۆپهاوێژه‌كان، به له‌به‌رچاوگرتنی ناكۆكییه تونده‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
له به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ره‌خنه‌ی توندیان له حه‌لبوسی گرت و تۆمه‌تباریان كرد به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت متمانه‌ی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه نزیكه‌ی 11 مانگه چۆڵه، به‌ده‌ست بهێنێت.
هۆشیار زێباری، سه‌ركرده‌ی پارتی و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له پۆستێكدا له پلاتفۆڕمی "X” نووسیویه‌تی: "هه‌ڵوێستی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، كه له‌ڕووی دادوه‌رییه‌وه ناتوانێت جارێكی تر ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت به‌رامبه‌ر به وه‌رگرتنی به‌شێكی كه‌م له چه‌كی به‌رگری له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تێكی نه‌خۆشه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ڕێكه‌وت! ئه‌گینا بۆچی ئه‌و چه‌كانه ته‌نها دژی دوژمنانی عێراق به‌كارنه‌هێنرێت؟".
له تویتێكی هاوشێوه‌دا، ماجید شه‌نكالی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند كه "یه‌كێكیان (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به حه‌لبوسی) زۆر فریو درا، سنووره‌كانی به‌زاند و ویستی به ته‌نیا یاری بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێنمایی و راسپاردانه‌ی لایه‌نی ناوچه‌یی (ئێران) له‌به‌رچاو بگرێت كه پشتیوانی و سپۆنسه‌ری سیسته‌می سیاسی عێراقه، بۆیه ده‌ركرا و بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له یاریكردن بێبه‌ش كرا".
PM:11:51:16/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 3308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت