له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای گێڕانه‌وه‌ی موڵك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دواخرا
وێستگه‌نیوز-
له دانیشتنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵكه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان دواخرا، په‌رله‌مانتارێكی توركمانیش ده‌ڵێت: "بە رەزامەندی هەردوو کوتلەی کورد و تورکمان دواخراوه".
بڕیار بوو له دانیشتنی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك بدرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه و گێڕانه‌وه‌ی موڵكه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
ئه‌رشه‌د ساڵحی په‌رله‌مانتاری توركمان له‌وباره‌وه ئاشكرایكرد كه "دواخستنی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕش تایبه‌ت به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو كوتله‌ی كورد و توركمان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا بگه‌نه رێككه‌وتن".
هاوكات د.موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: "ده‌نگدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موڵكانه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، كه به چه‌ند بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دواخرا".
وتیشی: "پێش دانیشتنی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان لایه‌نه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق كرا، لایه‌نه شیعه‌كان داوایان كرد، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه دوو رۆژی دیكه دوابخرێت، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ده‌نگی لایه‌نه شیعه‌كان، به‌م پێشنیازه رازی بوون".
ئاشكراشیكرد كه "به‌ڵێن به فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دراوه له دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه، یاخود پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، پرۆژه‌كه بخرێته ده‌نگدانه‌وه. به‌م مه‌رجه ئێمه رازی بووین و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانمان كردووه".
پێشتر فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بڕیاریاندا بوو به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان نه‌كه‌ن تاوه‌كو "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موڵكانه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، كه به چه‌ند بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه نه‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتنیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ئابوورییه‌كان كرد و دواتر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه رێكه‌وتنه‌كه په‌سه‌ند كرا.
PM:10:59:16/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت