وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌فده باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشته شاری به‌غدا و بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆ ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و خانه‌نشینی گشتیی پێكدێن، گه‌یشتنه به‌غدا و بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌مه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆببنه‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتوو، ئامانج له چوونی وه‌فده‌كه بۆ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوتاكردنی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازییه هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، ئه‌مه جگه له وردبینیكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "له ئێستادا وردبینییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كراون، به‌مه‌ش پاش ته‌واوبوونی وردبینی لیستی مووچه‌ی مانگی هه‌شت، پێویسته حكومه‌تی عێراق پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت".
بۆ مووچه‌ی ئه‌م مانگه و ته‌واوی مانگه‌كان، داوا له وه‌زاره‌ته‌كان كراوه بایۆمه‌تری و كۆد بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و ناوی دووباره‌ش له لیستی مووچه‌دا نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له كێشه‌كان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مۆڵه‌تدراوی بێ مووچه بوو له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر كراوه، سه‌باره‌ت ئه‌وانه‌شی كه مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه ده‌بێت وه‌ك ئاماژه بنووسرێت كه له مۆڵه‌تدان و مووچه وه‌رناگرن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتنیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ئابوورییه‌كان كرد و دواتر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه رێكه‌وتنه‌كه په‌سه‌ند كرا.
PM:10:29:16/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت