له ماوه‌ی دوو مانگدا له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له نیو تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – سلێمانی رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی زیاتر له‌دوومانگی رابردووی ئه‌مساڵدا، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له نیو تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌ماوه‌ی زیاتر له‌دوومانگی رابردووی ئه‌مساڵدا، له ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/١٤ بۆ ٢٠٢٤/٨/١ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌زگای ئاسایش، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری پێشوه‌خت و به‌دواداچوون و چاودێری ووردی هێزه‌كانمان بۆ ڕێگریكردن له بازرگانیكردن و گواستنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی (514) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ماده هۆشبه‌ره‌كان له جۆره‌كانی (كۆكاین، كریستاڵ، ماریجۆنا، تلیاك، كریستاڵی شل، حه‌بی كابتاگۆن)ن و توانرا (51) تۆمه‌تباری بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن".
روونیشیكرده‌وه كه "بازرگانان وویستویانه به به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نوێی حه‌شاردان مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناوچه سنورییه‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان و دواتر به‌نیازبوون بینێرن بۆ ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق و ووڵاتانی ناوچه‌كه".
ده‌شڵێت: "ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه، وه‌ك هه‌میشه توانیویه‌تی ڕێگری بكات له بازرگانان و شكست پێهێنانی هه‌وڵ و ته‌كنیكه‌كانی شاردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی (25 و 26) له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵیه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو ئێرانیان تۆمه‌تبار كرد به گواستنه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستی بۆ روسیا تاوه‌كو له جه‌نگه‌كه‌یدا له ئۆكرانیا به‌كاریان بهێنێت، سزای نوێشیان به‌سه‌ر مۆسكۆ و تاران‌دا سه‌پاند.
PM:09:00:16/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت