قوباد تاڵەبانی: بایۆمەتری نەبوایە نەماندەزانی کێ فەرمانبەرە


وێستگەنیوز-


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، "پێش بایۆمەتری نە دەمانزانی کێ فەرمانبەرە، نە دەمانزانی مووچە بەکێ دەدەین. نەشماندەزانی کێ دوو مووچەی هەیە و کێ بندیوارە".


ئاماژەی بەوەکرد، "بەبێ بایۆمەتری نە کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەبێت، نە حکومەتی ئەلکترۆنی دێتە ئاراوە".


ئەوەشی خستەڕوو، "بایۆمەتری یەکەمین و گەورەترین پڕۆژەی بەداتاکردنی حوکمڕانی بوو لە هەرێمی کوردستان".


ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلولی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک 500,000 مووچەخۆر تۆمار کراون لە پڕۆژەی هەژماری من و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکین.


 


PM:06:52:16/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت