لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان لەبارەی ئەو گرژییەی دوێنێ لە ناوچەکە روویدا روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-


لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان لەبارەی ئەو گرژیانەی کە دوێنێ لە کەلار روویدا، لەکاتی ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن بەرەی گەلەوە روونکردنەوە دەدات.


لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، "دوێنی 15ی ئەیلول لە ناحیەی رزگاری لە سنووری قەزای کەلار، بەهۆی دروستبوونی پشێوی و گرژی و ئاڵۆزی هاوڵاتییەک برینداربوو، لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان لە ئەنجامی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە روونیدەکاتەوە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە توانرا چەند تۆمەتبارێک لەسەر رووداوەکە دەستگیربکرێن و رووبەڕووبەری یاسا بکرێنەوە، دواتر بە کەفالەت ئازاد کراون".


لیژنەکە جەختدەکاتەوە لەوەی، ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت لەژێر هەر پاساوێکدا، ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکە.


ئەمەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی بانگەشی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیارینەکردووە کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەبچێت.





PM:06:39:16/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 3820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت