لاهور شێخ جەنگی: بەشدارینەکردنی خەڵک لە دەنگدان مانای رازیبوونە بەم دۆخە


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ شەممە 14ی ئەیلولی 2024، لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لەمیانەی سەردانیکردنی بۆ ئیدارەی گەرمیان لە ناوبازاڕی کەلار لەبەردەم بەشێک لە هاوڵاتییان رایگەیاند، "گەرمیانەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەتوانن بە دەنگەکانیان گۆڕانکاری گەورە بکەن و دەنگ بدەن بە هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ ئەوەی رزگاریان بێت لەو هەموو نەهامەتییەی کە چەندین ساڵە حزبەکانی دەسەڵات بەسەریان هێناون".


ئاماژەی بەوەشکرد، "داوام لە گەرمیانییەکان کرد بایکۆتی دەنگدان نەکەن، چونکە بەشدارینەکردن لە دەنگدان مانای رازیبوونە بەم دۆخە".


باسی لەوەشکرد، "لەپێناو گەلەکەم بەرەی گەلم هەڵبژاردووە و دەمانەوێت بە پشتیوانی خوا و خەڵکە خۆشەویستەکەمان لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی گەورە تۆماربکەین".


ئەم وتانەی لاهور شێخ جەنگی هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن کە چاوەڕواندەكرێت 20 بۆ 25ی ئەم مانگە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبكرێت.



PM:10:00:14/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت