دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشیناندا


وێستگەنیوز-


لە دوای دوو ساڵ لە پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کەسانەی رانەگەیاندووە کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی ئەو یەکانە.


ئەمڕۆ شەممە 14ی ئەیلولی 2024، بەرهەم قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بڕیارە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کرێنشینانە جیابکەنەوە کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون".


ئاماژەی بەوەشکرد، "داوام لە وەزارەت کردووە بە زووترین کات ناوی ئەو کرێنشینانە جیابکرێنەوە تاوەکو ناوەکانیان رابگەیەندرێت".


سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان کوردستان وتیشی، "دابەشکردنەکەش لە هەر شارێک بەپێی ریزبەندی و خاڵ دەبێت، وردبینی لە ناوەکان دەکرێت تاوەکو بزانن ئەو کەسەی فۆڕمی پڕکردووەتەوە هیچی بە ناوەوە نییە".


مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمێکی بۆ 20 هەزار یەکەنیشتەجێبووەکە بلاوکردوەوە و زیاتر لە 119 هەزار کەس فۆرمەکەیان پڕکردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوەکان رانەگەیەندراوە.




PM:09:13:14/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 3316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت