بەغدا بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت


وێستگەنیوز-


وەزیری بازرگانی و پیشەسازى حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، ئەم ھەفتەیە دوای تەواوبوونی رێکارەکانی بانک، پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە ھەرێمی کوردستان.


کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازى حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاند، "ئەم ھەفتەیە دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی بانک، پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت، کە نزیکەی 500 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم لای بەغدا ماوە، بۆیە گەشبینین ئەم ھەفتەیە پارەکە دەگات، بۆ ئەوەی دابەشی سەر جوتیاران بکرێت".


ئاماژەی بەوەشکرد، "بەردەوام لە ھەوڵدا بووین بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان کە لای بەغدا ماوە، رەوانە بکرێت".


وتیشی، "لەئێستادا بڕیاردراوە ئەم ھەفتەیە پارەکە رەوانە بکرێت و دوای تەواوبوونی رێکارەکان، بەسەر ئەو جوتیارانەدا دابەش دەکرێت، کە پارەیان لای بەغدا ماوە".



PM:08:30:14/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 6288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت