وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێبەری خوێندن و پشووی خوێندکارانی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-


وەزارەتی پەروەردە خشتەی دابەشكردنی بەشە وانەكانی بۆ هەردوو وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بڵاوكردەوە، خشتەكە هەریەكە لە سیستمی خوێندنی كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، توركمانی و سریانی دەگرێتەوە.


لە گشتاندنێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، "ئەو ڕێبەرە ساڵی 2012 بە هاوكاریی ڕێكخراوی یونسكۆ و لیژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراق و هەرێمی كوردستان دانراوە، بەڵام بەهۆی زیادكردنی هەردوو بابەتی (كارامەیی و بەهای كۆمەڵایەتی)، هاوكات بەهۆی زیادكردنی پشووی (رۆژانی شەممە) بۆ ناوەندەكانی خوێندن، ئەم ڕێبەرە پێویستی بە هەمواركردنەوە بوو".


ئاماژە بەوەشكراوە، "رێبەرەكە بۆ هەموو ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومییە، لە باخچەی ساوایانەوە تا پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەمەش بۆ ئەوەیە پرۆگرامەكانی خوێندن لە كاتی دیاریكراودا لە سەرجەم ناوەندەكان پێكەوە تەواوبن".


ئەوەشخراوەتەروو، "رێبەرەكە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دانراوە و 112 لاپەڕەیە، ئەو قوتابخانانەی یەك دەوامن وانەكانیان 40 خولەكە، پشووەكانیان 10 خولەك دەبێت، بەڵام ئەو قوتابخانانەی دوو دەوامین، وانەكانیان 40 خولەكە، پشووەكانیان پێنج خولەك دەبێت".




PM:06:19:14/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 13592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت