واده‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن راگه‌یه‌ندرا

‌ئەرشیف

وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ پێده‌چێت ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ نێوان 20 بۆ 25ی‌ مانگ بێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 حاكم عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكدا وتی: "هه‌فته‌ی‌ داهاتوو واده‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن دیاری‌ ده‌ده‌كه‌ین".

وتیشی‌: "ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان 20 بۆ 25ی‌ مانگ ده‌بێت".

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئاشكراشیكرد كه‌ "ماوه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌متر له‌ مانگێك ده‌خایه‌نێت.

پێشتر عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ "رۆژی دووشه‌ممه‌ یاخود سێشه‌ممه‌، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی كاندیده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان".

وتیشی‌: "دوای په‌سندكردنی ناوی كاندیده‌كان، رۆژێك دواتر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات، بۆیه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بانگه‌شه‌ ده‌ستپێده‌كات".
بڕیاره‌ 20ی‌ مانگی‌ داهاتوو پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ دوو ملیۆن و 899 هه‌زار و 578 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.


PM:03:21:14/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 15232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت