له باره‌ی داخڵكردنی 900 تووشبووی شێرپه‌نجه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا روونكردنه‌وه ده‌دات
د. یاد نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا
وێستگهنیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له باره‌ی تۆماركردنی 900 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له رۆژكدا روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌و ئاماره ره‌تده‌كه‌نه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه به‌ناوی د. رۆژین، پزیشکی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بڵاوکراوه‌ته‌وە، باسی له‌وه‌كردووه، كه‌له نەخۆشخانەی ھیوا له‌ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێردا 900 نەخۆشی شێرپه‌نجه داخڵكراون و داغڵکراون و زۆرێکیشیان تەندروستیان باش نییە.
ئه‌و پزیشكه داوای له هاوڵاتییان كردووه، خۆیان له به‌كارهێنانی رۆنی زه‌یت و شهكرو و خوارده‌مه‌نی سه‌ر عاره‌بانه دوور بكه‌ونه‌وه و خواردنه‌وه گازییه‌كان ته‌رك بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه د. یاد نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماره‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:"دەمانەوێت روونکردنەوەیەکتان بدەینێ لەسەر ئەو هەواڵانەی کە بە ناوی دکتۆرەیەک بڵاوی کراوەتەوە لە چەند پەیج و سایتێک لەسەر داتا‌و ئاماری شێرپەنجە".
ده‌شڵێت: "لێرەوە پێتان رادەگەیەنین ئەو ئامارانە سەرجەمیان هەڵەیەو رەتی دەکەینەوە و هیچ پەیوەندی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە، هه‌روه‌ك هیچ بنەمایەکی زانستی نیە".
باسی له‌وه‌شكردووه، "ئەو پزیشکە هیچ پەیوەندیەکی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە ئێمە ئامار بڵاودەکەینەوە تەنها راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پەیجی فەرمی نەخۆشخانەی هیواوە دەبێت بۆ ئاگاداریتان".
PM:02:19:22/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 13260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت