كورێكی عه‌تا سه‌راوی: ته‌ندروستیی باوكم باشه و كه ئازاد كرا خۆی په‌یامی ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
له هەینیی رابردوو 05-07-2024ه‌وه عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه به تۆمه‌تی "تیرۆر" ده‌ستگیركراوه، ئه‌وه‌ش دوای گه‌رانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌ستگیركردنی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە.
له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی عه‌تا سه‌راوی، له‌وكاته‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ك به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند كه ناوبراو بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.
له‌وكاته‌دا سەرچاوەکە ئەوەی بۆ وێستگە نیوز ئاشکراکرد، کە عه‌تا سه‌راوی داواکراو بووە بەماددەی (456) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بە ماددەی (2) لە یاسای ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر لە دەزگای ئاسایشی هەرێم داواکراوە.
رۆژی هەینی 19ی نیسانی ئەمساڵ، ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی تەقییەوە کە دواتر دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکەی عەتا سەراوی بووە، سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه نیوز له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ناوبراودا وتی: عه‌تا سه‌راوی تۆمەتبارە بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، بووه‌ته‌هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و نانەوەی پشێوی.
له نوێترین پێشهاتیشدا كورێكی عه‌تا سه‌راوی به‌ناوی "پێشڕەو" به كه‌ناڵی رووداوی وتوه: كه دوێنێ ئێوارە سەردانی باوکی كردوه‌و وه‌ك خۆی وتویه‌یه‌تی: " تەندروستی باشە و هیچ کێشەیەکی نییە".
كه‌ناڵه‌كه له‌زاری کەسێکی دیکەی نزیک لە عەتا سەراوی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه هەوڵێک هەیە لەم هەفتەیەدا عەتا سەراوی ئازاد بکرێت، بەڵام پێشره‌وی کوڕی رەتیکردوه‌ته‌وە لەو بارەیەوە هیچ بڵێت و ته‌نها وتویه‌تی: "دواتر کە باوکم ئازاد کرا، بێگومان خۆی پەیامی دەبێت".
هه‌ر هه‌مان رۆژی ده‌ستگیركردنه‌كه، بنه‌ماڵه‌ی عه‌تا سه‌راوی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوایان له بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كرد بێنه‌سه‌ر هێڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه.
كورێكی عه‌تا سه‌راوی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی: تائێستا به فه‌رمی هیچ هۆكارێكیان پێ نه‌گه‌یشتوه كه بۆچی ناوبراو ده‌ستگیركراوه، هاوكات ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن باوكیان به مادده‌ی 2ی تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌و وتی: "ئێمه خۆمان قوربانیی ده‌ستی تیرۆرین".
یەکێکی دیکە لە کەسوکاری عەتا سەراوی لە کۆنگرەکەدا وتی: ئێمە لە بانگکردنی عەتا سەراوی بۆ ئاسایش ناترسین و دامودەزگاکانی حکومەت لەسەر خوێنی کەسوکاری ئێمە دروست بووە، عەتا سەراویش وەک هەر هاوڵاتییەکی دیکە بانگکراوەتە ئاسایش و چاوەروانی رونکردنەوەی لایەنە فەرمییەکانین.
PM:03:52:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 5184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت