دانیشتوانی داره‌تووی هه‌ولێر له‌دژی بێ ئاوی خۆپیشاندانیان كرد
وێستگه نیوزـ
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه دانیشتووانی گەڕەکی دارەتووی هەولێر خۆپیشاندانیان كرد و خانمێك ده‌ڵێت: "مردین ئه‌وه‌نده ئاو بكڕین".
ئه‌مه دووه‌م هه‌فته‌یه كه دانیشتوانی ئەو گەڕەكه بێنه‌سه‌ر شه‌قام و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێ ئاویی ناوچه‌كه‌یان بكه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ دەبێتە مانگی شەش تووشی ئەو گرفتە دەبن، ده‌شڵێن: لەبەرچاوی خۆمان تانکەرەکان پڕ دەکەن و به خۆمانی دەفرۆشنەوە."
زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران گه‌نج و ئافره‌ت و منداڵ بوون و یه‌كێكیان وتی: "زۆرینەمان نەخۆشمان هەیە و بە دەبە ئاو دەهێنین، منداڵ و خێزانی کام بەرپرس بە دەبە بەدوای ئاودا دەگەڕێت؟"
به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه وتیان، "حكومه‌ت ماڵی ئاوا بێت هه‌موو شتێكمان بۆ ده‌كات با ئاوه‌كه‌شمان بۆ چاك بكات، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه پیاوی چاكه و كارمان بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچیان به‌ده‌ست نییه".
PM:12:05:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت