سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی نه‌سر: ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا له هه‌رێم به‌هیچ جۆرێك قبوڵكراو نییه
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات رایگه‌یاند كه نیگه‌رانییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆن و جموجوڵه‌كانی توركیا له به‌رزاییه‌كانی هه‌رێم و ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بێده‌نگیی هه‌رێم و به‌غداش له‌و له‌شكركێشیانه به‌هانه‌ی زیاتر به ئه‌نقه‌ره ده‌دات درێژه به كاره‌كانی بدات.
عه‌قیل ره‌دینی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی نه‌سر به میدیا عێراقییه‌كانی وتوه، قه‌باره‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ خاكی عێراق گه‌یشتوه‌ته 150 كیلۆمه‌تر و ئێستا گه‌یشتوه‌ته سنوره‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای ئامێدی له دهۆك، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستوری عێراقه و بێده‌نگیی هه‌رێم و به‌غداش به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی په‌كه‌كه بیانوی داوه‌ته ده‌ست توركیا بێته قوڵایی سنوری عێراقه‌وه.
ره‌دینی داوایكردوه هه‌ڵوێستێكی جدی به‌رامبه‌ر له‌شكركێشییه‌كانی توركیا هه‌بێت و هه‌مووان به‌رگری له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات ده‌ستدرێژییه‌كه كه به‌هیچ جۆرێك قبوڵ ناكرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانیی نه‌سر، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌ه‌یدا سوپای توركیا به ئاشكرا له‌ناوخاكی هه‌رێم و عێراق سوڕایه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه سوپای توركیا قوڵایی زیاتری له خاكی هه‌رێم و عێراق بڕیوه‌و هاتوه‌ته سنوری پارێزگای دهۆك و له هه‌ندێك ناوچه بازگه و خاڵی سه‌ربازی و سه‌ربازگه‌ی داناوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان گوندنشین زێدی خۆیان صۆڵكردوه.
AM:10:45:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت