وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق خول ده‌كاته‌وه و پێشمه‌رگه ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق خولی ته‌ئهیلی ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش رایگه‌یاند كه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت به‌شداربێت له‌رێگه‌ی یه‌كه‌كانی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ندی به ئیداره و میره‌ی وه‌زاره‌ته‌وه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "رۆژی شه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2024 وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له ئاگادارییه‌كدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی خولی 88ی ته‌ئهیلی".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه ئاره‌زوی به‌شداریكردنی هه‌یه ده‌توانێت له‌رێگه‌ی یه‌كه‌كانی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ندی به ئیداره و میره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه كه له‌ماوه‌ی (72) كاتژمێردا ناوی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه خوازیاری به‌شداریكردنی ئه‌و خوله‌ن، به‌ڕێده‌كرێن بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
ئه‌مه‌ش مه‌رجه‌كانه:
1- پێویسته داواخواز ده‌رچووی كۆلێژی مه‌ده‌نی بێت.
2- ته‌مه‌نی له 7/1/ 1994 به‌سه‌ره‌وه بێت.
3- له پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ربچێت.
4- هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت كه له كۆلێژه سه‌ربازییه‌كان په‌یڕه‌وده‌كرێت.
PM:06:41:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت