نه‌وزاد كامیل: ئه‌مساڵ زیاتر له ھه‌زار و 700 مۆڵه‌تی بازرگانیمان داوه
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ر گشتی له وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ زیاتر له ھه‌زار و 700 مۆڵه‌تی بازرگانییان داوه كه 400یان بۆ ھاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بووه، له به‌رامبه‌ردا 91 مۆڵه‌تی هه‌نارده‌ی به‌رھه‌می ھه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه دراوه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ر گشتی له وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، ده‌ڵێت: "ئه‌مساڵ به‌ھۆی ئاسانكاری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ بازرگانان جموجۆڵی بازرگانی زیادی كردووه".
وتیشی: "ئه‌مساڵ زیاتر له ھه‌زار و 700 مۆڵه‌تی بازرگانیمان داوه، 400 مۆڵه‌تمان بۆ ھاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل داوه كه زیاتر له 77ھه‌زار ئۆتۆمبێل ھاورده كراوه".
ئاشكراشیكرد كه "له به‌رامبه‌ردا 91 مۆڵه‌تی ھه‌نارده‌شمان داوه، ئه‌م ژمارانه پێمان ده‌ڵێن جموجۆڵی بازرگانی زۆر باش زیادی كردووه".
نه‌وزاد شێخ كامیل وتیشی: "ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی به ھه‌نارده‌كردنمان داوه هه‌مه‌جۆر بوون، وه‌كو گوێز، ھه‌نگوین، په‌تاته، جگه‌ره، پێستی ئاژه‌ڵ و گوێنی كه كارگه‌ی گوێنی له ھه‌رێم ھه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی باس له‌وه ده‌كات كه "ھه‌ندێك ئۆتۆمبێل دێنه ھه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكاری ده‌كرێن و ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێنه‌وه، بۆیه ھه‌ر به‌رھه‌مێك به ڕێژه‌یه‌ك ھه‌نارده كراوه".
نه‌وزاد شێخ كامیل راشیگه‌یاند كه "بۆ ھه‌رێمی كوردستان زیادكردنی به‌رھه‌می ھه‌نارده‌كراو گرنگه و ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه ھه‌نارده زیاتربێت له ھاورده".
PM:06:11:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت